رژێمی داگیرکەر لە کەناری ڕۆژئاوا لانیکەم ٦٥ فەلەستینی دەستبەسەر دەکات
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و زیاتر لە ٦٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر قەزای بەیت عومەر لانیکەم ٥٥ کەس دەستبەسەر کران.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر شاری ئەلخەلیل ئەنجام درا و رامی جونەیدی سەرۆکی سەندیکای شارەوانی ئەلخەلیل و مەحمود ئەبو داود ئەسیری پێشوو دەستبەسەر کران.
هەروەها چەند هێرشێکی دیکە بۆ سەر شارەکانی نابلوس، جەنین و تولکەرم ئەنجام درا و لانیکەم ٨ کەسی دیکە دەستبەسەر کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زۆهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانیی هەڵبژێردراوی نیویۆرک، شەوی ڕابردوو لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، جارێکی دیکە لێدوانەکانی خۆی دژی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە لەلایەن ئەم رژێمەوە دووپات کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە لوبنان کەسێک شەهید بوو.
هێزی ئەرکی کاتەیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان ڕاگەیاند، دوای دەستپێکردنی ئاگربەست لە لوبنان لە ئاسمان و زەویی لوبنان زیاتر لە ١٠ هەزار جار ئاگربەست پێشێل کراوە.